Tuesday, August 25, 2009

چیرۆكی گەندەڵی بەرپرسانی كورد هەڵمەتی ناردنەوەی پەناخوازانی گەرم كرد

كاوە ئەمین
رووداو - سوێد

دوای ئەوەی شەوی 11لەسەر 12/8/2009، پەنجا پۆلیسی دانیماركی بە چەكەوە هەڵیانكوتایە سەر كڵێسای برورسۆن لە كۆپنهاگن كە ماوەی نزیكەی سێ مانگە چەندین پەناخوازی كورد و عێراقی لە ترسی بەزۆر ناردنەوەیان بۆ كوردستان و عێراق پەنایان بۆ بردووەو لە ئەنجامدا 18 كەسیان لێ دەستگیركردن، دانیمارك لە هەموو لایەكەوە كەوتە بەر لێشاوی رەخنە، بەڵام پارتی گەلی دانیماركی دەستخۆشی لەو هێرشە دەكات و بە "كارێكی گونجاو" لەقەڵەمی دەدا. ئێستا ئەو گیراوانە مانیان لە نانخواردن گرتووە. بەپێی هەواڵێكی رادیۆی دانیماركی، لەو كاتەوە دەستگیركراون هیچیان نەخواردووە.

درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسینی: ‌ وڵات ڕێکه‌وتی 23:40 | چینی:
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
Monday, May 25, 2009
هەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانیش لەبیر مەكەن

 

 

كاوە ئەمین - سوێد

 

 

نزیكەی دوو هەفتەی دیكە هەڵبژاردن دەكرێت بۆ پەرلەمانی ئەوروپا، واتە 7 یونی. سوێد یەكێكە لە 27 ئەندامەكەی یەكێتیی ئەوروپا. دەنگدەرانی سوێد دەتوانن لە كۆی 736 ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا، ‌هەژدە ئەندام پەرلەمان رەوانەی برۆكسل بكەن. ئەركی سەرەكی پەرلەمانی ئەوروپا، دەركردنی قانووی نوێ و چاودێریكردنی لیژنەكانی یەكێتیی ئەوروپا و هەروەها بەشداریكردنە لە دانانی بودجەی یەكێتی ئەوروپادا.دەنگدەرانی سوێدی بە پلەی یەكەم دەنگ بۆ پارتە سیاسییەكان دەدەن، بەڵام هاوكات شانسی ئەوەشیان هەیە كە دەنگ بدەنە كەسی دڵخوازی خۆیان لە نێو لیستی پارتەكاندا.لە هەڵبژاردنی پێشوودا كە لە ساڵی 2006 دا كرا، ژمارەی بەشداریی دەنگدەران لە ئاستێكی زۆر نزمدا بوو، تەنیا %38ی دەنگدەران دەنگیاندا، مەترسی ئەوە هەیە ئەمساڵیش رێژەی دەنگدەران لە هەمان ئاست و بگرە كەمتریشدا بێت. زۆر لە لێكۆڵەرەوان بە هێند وەرنەگرتنی دەنگدان وەكو مەترسییەك بۆ سەر سیستێمی دیموكراتی دەبین.
درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسینی: ‌ وڵات ڕێکه‌وتی 22:51 | چینی:
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
Tuesday, May 12, 2009
پێویستیمان پێ نییە!
پێویستیمان پێ نییە!
كاوە ئەمین - سوێد
هاوبیری هێژا هاوڕێ باخەوان لە وتارێكدا كە لە ڕۆژنامەی (ڕووداو) دا، بڵاوكراوەتەوە، قسەی دڵی ئێمەی كەسووكاری شەهیدانی كردووە، چەند جوانی بۆ چووە كە دەڵێت: نەوەی شەهیدێكی ئەنفال و بێناو بكەنە وەزیری ئەنفال و شەهیدان، ئەو دەزانێت بێباوكی چ كارەساتێكە! كاك هاوڕێ لە دڵسۆزییەوە و وەكو خەمخۆرێكی نەوەی ئەوانەی كە شەهید كران، برینی نەبوونی و هەژاری و بێباوكی كولاندینەوە، هەر ئەوه‌یش بوو وای لێكردم ئەم چەند دێرە بنووسم.
درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسینی: ‌ وڵات ڕێکه‌وتی 13:12 | چینی:
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (1) | تێبینی تۆ ؟
Tuesday, May 5, 2009


سوێدییەك دەڵێ نیو ملیۆن كورد ئەشكەنجەدران
كاوە ئەمین - سوێد
نووسەری سوێدی، ئۆلۆف گێ تاندبێری، لە كتێبەكەیدا بە ناوی ABC om Kurdistan، لە سەر زاری ئەفسەرێك كە ناوەكەی بە دوو پیتی S.T دەستیشانكردووە (1920 – 1977) شتێكمان بۆ دەگێڕیتەوە  پڕ بە پێستی ئەو رووداوانەن كە لە باكووری كوردستان ڕوودەدەن، ئەویش گرتن و زیندانیكردنی ئەندامانی پارتی كۆمەڵگەی دیموكراتی DTP و هێرشە سەربازییەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان . لەو راپۆرتەدا هاتووە:"

درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسینی: ‌ وڵات ڕێکه‌وتی 22:19 | چینی:
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
Monday, March 16, 2009


هه‌ڵه‌بجه‌ له‌یادا ناکه‌ین!
نووسینی: ‌ وڵات ڕێکه‌وتی 01:27 | چینی:
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟